"زیاتر له هه‌زار پۆستی حكوومەتی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له ده‌وڵه‌تی عێراق زیاتر له هه‌زار پۆست به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت، كە زۆرجار بە تەنزەوە بە دەوڵەتی بە وەكالەت ناوی دەبردرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "زۆر جار به‌هۆی ئارامییمانه‌وه ره‌خنه‌مان لێده‌گیرێت، به‌ڵام بڕیاری به‌په‌له هه‌ڵه‌یه، بڕیارێك كه به ئارامیی و له سه‌ره‌خۆییه‌وه بدرێت، باشتر و راستتره. زیاتر له هه‌زار پۆست به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به جۆرێك به ده‌وڵه‌تی وه‌كاله‌ت ناوده‌برێین، هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له زانكۆ ، له سوپا، ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی زیاتر له 500 ده‌بن، له هێزه ئه‌منییه‌كانیش، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستمان به كار كردووه له‌و باره‌وه، چه‌ندین پۆستیش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه".
ھ.م