"گاریس به‌یل بڕیاری دا له ریال مه‌درید نه‌ڕوات"
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی زێدان ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی گاریس به‌یل كردۆته‌وه و داوای لێكردووه به زووترین كات ریال مه‌درید جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: تا گرێبه‌ستێكی باش و مووچه‌یه‌كی به‌رزی هاوشێوه‌ی ریالم پێنه‌گات له مه‌درید ناڕۆم.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، جۆناسان بێرنات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یل جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌ستێره وێڵزييه‌كه ئاماده نييه به‌شێوه‌ى خواستن له ريال مه‌دريد بڕوات، ده‌شڵێت: تا ئۆفه‌رێكی باشیان پێنه‌گات به‌یل له ریال مه‌رید ناڕوات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه چه‌ندان ئۆفه‌ر له خولی چینه‌وه پێشكه‌شی به‌یل كراوه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ئاماده نییه به كه‌متر له مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ كه له ریال مه‌درید وه‌ریده‌گرێت بڕواته شوێنێكی تر به‌كه‌متر له‌و مووچه‌یه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، له یانه‌كانی ئه‌ورووپا هیچ خواستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل نییه، بۆیه ئه‌و یاریزانه نایه‌وێت له‌م هاوینه له ریال مه‌درید بڕوات و ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه و به مافی خۆشی ده‌زانێت ساڵانه پاره و مووچه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت چونكه هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌واو نه‌بووه.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به به‌های 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و تا ئه‌م كاته گرانبه‌هاترین یاریزانه له مێژووی یانه‌كه.
به‌یل له كۆی 231 یاری، 102 گۆڵ و 65 ئاسیستی كردووه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، 4 نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان، یه‌ك لالیگا، یه‌ك جامی شا و یه‌ك جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.