سەرچاوەی دراوە ساختەكانی بازاڕی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرچاوەی ھاتنی دراوی ساختە بۆ پارێزگاکە ئاشکرا دەکات. خاوەن نووسینگەکانی گۆڕینەوەی دراویش دەڵێن ئامێری پێشکەوتوویان ھەیە بۆ ئاشکرا کردنی دراوە ساختەکان، بۆیە لە شوێنی دیکە ئەو پارانە ساخ دەکەنەوە.
ئەو جۆرە دراوە ساختانە لە رێگەی ئامێرێكەوە ئاشكرا دەكرێت، ئەو دراوانە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا دهستاودهستی كردووهو چەند جارێک مامەڵەی پێوە کراوە، ھاووڵاتیان ھەستیان پێنەکردووە، تا ھاتووەتە بازاڕی گۆڕینەوەی دۆلار و لەوێ ئاشکرا بووە.
سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوو جۆر پارەی ساختە دەھێندرێتە بازاڕەكانەوە، یەكێكێان دۆلارە و كاغەزەكەی ئەستورە و ئیسرائیلییە و كولیتی بەرزە، بە وتەی ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە وڵاتی ئێرانەوە ھێناویانە، ھەروەھا دینار لە رێگەی گەشتیارە عەرەبەكانەوە لە شارەكانی خواروی عێراقەوە دەھێندرێتە ھەرێمی كوردستان".
ئەوانەی پێویستە زیاتر ئاگاداری ئەو جۆرە دراوانە بێت ئەوانەن کە ئاڵوگۆڕی دراوە دهكهن، خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێت، ئەستەمە ئەو جۆرە دراوانە لای ئێمه ئاڵوگۆڕی پێبکرێت یاخود ھەستی پێنەکەین، چونکە ئامێری پێشکەوتووی پارە ژماردنیان ھەیە و ئەو جۆرە دراوانە لە شوێنی دیکە ساخ دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، كه زیاتر چاو کراوە بن لهوهی نهكهونه داوی ئهو كهس و باندانهی دراوی ساخته ساخ دهكهنهوه، ھاوکات دڵنیایی دەدەنە ھاووڵاتیانیش لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، تا رێگری بکەن لەوەی دراوی ساخته زیان به ھاووڵاتیان ههرێمی كوردستان بگهیهنێت.
ھ.م