فیفا نوێترین ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان نوێترین پۆلێنی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، به‌لجیكا دیسان له پێشه‌نگی باشترینه‌كانی جیهان مایه‌وه، به‌رازیلیش به‌هۆی بردنه‌وه‌ی كۆپا ئه‌مریكای 2019 شوێنی فره‌نسای له ریزبه‌ندی دووه‌می باشترینه‌كانی جیهان گرت، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش یه‌ك پله بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكشا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش 3 پله خواره‌وه‌ی خۆی دابه‌زی و له ریزبه‌ندی 23ـه‌مینی باشترینه‌كانی جیهان دێت، به‌ڵام خاوه‌نی باشترین پێگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان.
هه‌ڵبژارده‌ی سێنگال كه پله‌ی دووه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقای به‌ده‌ستهێنا 2 پله بۆ سه‌وره به‌رز بووه‌وه و له پله‌ی بیسته‌می باشترینی جیهان دێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریقا باشترین پله‌ی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا 28 پله بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا و له پله‌ی 40ـه‌می جیهان دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به كۆكردنه‌وه‌ی 1315 خاڵ له پله‌ی 77ـه‌می ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان مایه‌وه.