كڵۆپ: یاریزانی باشم ناوێت
یۆرگن كڵۆپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه بیر له گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: من یاریزانی باش ناگوازمه‌وه و نامه‌وێت تیپێك به گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ئاستبه‌رز دروست بكه‌م.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید راشكاوانه رایگه‌یاند كه له‌م هاوینه ده‌یانه‌وێت گاریس به‌یل بفرۆشن، له به‌رامبه‌ردا پێشنیاریان بۆ لیڤه‌رپوول كردووه ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه بگوازنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا بۆ سكای سپۆرتس گوتی: پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل بیرۆكه‌ی من نییه، خه‌ڵك كه‌یفی خۆیه‌تی چۆن بیر ده‌كاته‌وه، راسته گاریس به‌یل یاریزانێكی باشه، به‌ڵام من یاریزانی باشم ناوێت و له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خۆم له یاریزانی ئاستبه‌رز به‌دوور ده‌گرم، چونكه من ده‌مه‌وێت تیپێكی به كۆمه‌ڵ دروست بكه‌م، نه‌ك تیپیێكی تاكه‌كه‌سی.
كڵۆپ ده‌شڵێت: به‌یل هێشتا یاریزانی ریال مه‌دریده، نرخه‌كه‌ی گرانه و مووچه‌كه‌شی زۆره، راسته ده‌توانێت له باڵی چه‌پ و راست یاری بكات، به‌ڵام من ئۆریگی و شاكیریم هه‌یه و بیر له گرێبه‌ستی گرانبه‌ها ناكه‌مه‌وه.