داقووق.. گوندێكی كوردنشین بۆردومان كرا و 11 كهس كوژران و بریندار بوون
K24- داقوق:
کەمێك پێش ئێستا چوار گوللـە هاوهن لە گوندی دارای حەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق کەوتنەوە و 3 ئەندامی یەك خێزان بریندار بوون.
هاوڵاتییەکی گوندەکە، کە هاوکات پیشهی پزیشكه، بە کوردستان24ی راگەیاند، چوار گوللـە هاوهن لە چەند شوێنێکی گوندەکەیان کەوتووە، کە یەکێکیان بهر ماڵی خێزانێكی کورد کەوتووه و لە ئاکامدا سێ ئەندامی یەك خێزان بەسەختی بریندار بوون، کە دوو برانه و پیشەیان فەرمانبەر و مامۆستان لەگەڵ دایکیان.
گوتیشی: دوای کەوتنە خوارهوهی گوللـە هاوهنەکان، هێزە عێراقییەكان تەقەیەکی زۆری هەڕەمەکیان کردووە و تا ئێستا نازانرێت ڕووداوەکە چۆن بووە. ئاماژهی بهوهش دا، ڕووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای خەڵکی گوندەکە دروست کردووە و هەمووان لە ماڵەکانی خۆیان ماونەتەوە و چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
ههر سەبارەت بەو رووداوه، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ی راگهیاند، سنوورەکە بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆشاییەکی زۆری ئەمنی تێدا دروست بووە، چەکدارانی داعش بە ئاشکرا لە سنوورەکە چالاکیان هەیە و لە ڕابردووشدا چەندین ڕووداوی دیکەی هاوشێوە ڕوویان داوە.
له لایهكی دیكهشهوه پهیامنێری كوردستان 24 رایگهیاند، له كاتی بۆردومانهكه، خێزانێكی دیكه كه بهرهو ئهو گونده له رێگه بووه، له نزیك بازگهی هێزه عێراقییهكان دهستڕێژی گوللـه له ئۆتۆمبێلهكهیان كراوه و سهرجهم سهرنشینانی كوژراون.
لهم بارهیهوه بە پێی وتەی ئەو شایەتحاڵانەی کە بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی داقووق گواستووهتهوه، ئۆتۆمبیلێکیان بینیوە و ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی تێدا بووە و سهرجهمیان به دهستڕێژی گوللـه كوژراون، کە 4 ژن و 3 منداڵن، بەڵام سەرچاوەی تەقەکان هێشتا نادیارە و لایەنە ئەمنییەکانیش قسەی لەسەر ناکەن.
هەرسەبارەت بەم ڕووداوە، لەکاتی گواستەنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشحانە شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان پۆلیسی فیدرالی و ئەفسەرێکی نەهێشنی تاوان دروست دەبێت و لە ئەنجامدا پۆلیسێکی فیدراڵی دەکوژرێت.
H.B