رێككه‌وتنێكی نهێنی عێراق و فه‌ره‌نسا له باره‌ی داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، به‌غدا و پاریس له باره‌ی داعشه فه‌ره‌نسییه سزادراوه‌كانه‌وه رێككه‌وتوون.
پێشتر عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشدا سه‌پاندبوو، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسییان هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی (ماتچ پاریس) ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، كه رێككه‌وتنێكی نهێنی له نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا كراوه و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رێككه‌وتنه‌كه به بێ ره‌زامه‌ندی و چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌كدارێكی ده‌ستگیركراوی داعش بڕی دوو ملیۆن دۆلار ده‌داته عێراق.
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه ئاشكراشیكردووه، پێشتر هێزه كوردییه‌كان له سووریا له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستگیركراوێكی فه‌ره‌نسی داوای 23 دۆلاریان كردبوو بۆ هه‌ر رۆژێك.
پێشتر فه‌ره‌نسا 13 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشی له سووریاوه گواستبوویه‌وه بۆ عێراق.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق له ماوه‌ی رابردوودا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر 9 چه‌كداری فه‌ره‌نسی ریزه‌كانی داعشدا سه‌پاندبوو، له كۆی 13 چه‌كداری ده‌ستگیركراو، كه ئێستا له زیندانه‌كانی عێراقدان.