4 هه‌زار خێزانی داعش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق به نیازه كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه‌مپی هۆل له سووریا، بۆ كه‌مپێكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازێته‌وه.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی عێراق به نیازه، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، بۆ كه‌مپی جه‌دعه له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل بگوازێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ كردووه، گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كارێكی ره‌تكراوه‌یه، چونكه به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش وه‌ك بۆمبی ته‌وقیتكراو وان، و مه‌ترسییان له سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشی كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك حكومه‌ت به نیازه چوار هه‌زار خێزان له كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش بۆ كه‌مپێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازێته‌وه.
ئ. م