دانانى پارێزگارێكی كورد بۆ كهركووك به تهواوهتی یهكلادهبێتهوه
K24 – كهركووك:
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لەشاری بەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆی ئەنجامبدات، ئەمەش دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتوبەرەوە.
لهو بارهیهوه پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا دەڵێت: "سەرەتای مانگی داهاتوو پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد، بەیەکجاری یەکلای دەبێتەوە و لە رێگای ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگاری داهاتووە کار بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شارەکە ئەکەین".
نزیکهی دوو ساڵه ژیان لە کەرکووك ئاسایی نيیە، بهتایبهتیش بۆ كورد، ئەم هێزانە حاکم و بڕیار بەدەستی یەکەمی شارەکەن، بەلای پیاوێکی وەک مام جەلیلەوە، ئەگەر پارێزگارێکی کورد دانرێت دەتوانێت دۆخی شارەکە ئاسایی بکاتەوە، ئەمەش داواکاری خەڵکە لەو کەسەی کە دەبێتە پارێزگار.
ههر كورد نییه گلهیی له دۆخهكه دهكات، بهڵكو پێکهاتەکانی دیکەش لەم دۆخە ناڕازین، بەڵام ئەوان پێچەوانەی کورد، پێیانوایە کە پارێزگارێکی تازە بۆ شارەکە هیچی پێناکرێت.
ئ. م