جڤاتی رۆحانی ئێزدی: باوه‌ڕی ته‌واومان به حكوومه‌تی هه‌رێمه
K24- هه‌ولێر:
کوردانی ئێزدی دوای هەڵبژاردنی میری نوێیان، وێڕای ئەوەی چاویان لە گرینگی‌دان و خزمەتی زیاترە جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، میری نوێ کاری زۆری لە پێشە و بۆ ئەوەش پێویستی بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
كه‌ریم سلێمان، راوێژکاری جڤاتی رۆحانی ئێزدیان له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت: باوه‌ڕمان به حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دڵنیان کە حکوومەتی هەرێم ئەوەی لە دەستی بێت بۆ ئێزدیان درێخی ناكات.
له‌كاتێكیشدا ئەوەی تا ئێستاش له ناو ئیزدییەکاندا جێگەی ئازارە، نەگەڕانەوەی ئەو ئێزدیانەیە، کە لەلایەن داعشەوە بە کۆیلە کراون، نه‌غه‌م نه‌وزاد، براوه‌ی خه‌ڵاتی ژنانی بوێری جیهان و هاوكات چالاكوانێكی دیاری جڤاكی ئێزدیانیش له‌باره‌ی ئه‌و پرسه جه‌خت ده‌كاته‌وه: ئەو پرسە تەنها بە ئێزدییەکان چارەسەر نابێ، بەڵکو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته پێویستیان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
گەڕانەوەی ئاوارەکان و پاریزگاریکردن لە کولتووری رەسەنی ئاینی و کۆکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێك ئێزدی لە ژێر یەک سێبەردا، گرینگ‌ترین و قورسترین ئەو ئەرکانەن، کە میری نوێی ئێزدیان دەبێت ئه‌نجامی بدات، بەڵام ئەوەی کە ئێزدییەکان لەسەری کۆکن ئەوەیە، له هه‌موو بوارێكدا پێویستیان بە حکوومەتی هه‌رێمی کوردستانە.
H.B