زیاتر له مانگێكه ته‌رمی دوو هاووڵاتی كه له رووبار خنكاون نه‌دۆزراونه‌ته‌وه

K24 - سۆران:
تا ئێستا ته‌رمی دوو هاووڵاتی كه زیاتر له مانگێكه له رووباره‌كانی سنووری قه‌زای سۆران خنكاون، نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد و به درێژایی 60 بۆ 70 كیلۆمه‌تر به درێژایی رووباره‌كه گه‌ڕاون.
عیماد رێكانی رایگه‌یاند، ته‌نها ته‌رمی هاووڵاتی تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، كه "عه‌بدولباست" ته‌مه‌ن 9 ساڵ، 40 رۆژ پێش ئێستا و "فه‌رمان"، 38 ساڵ، 30 رۆژ پێش ئێستا له رووبار خنكابوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران له باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27ی ته‌ممووزی 2019، له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاكو 8ی ئێواره هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌سپێكردووه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، 17 بنكه‌ی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی مه‌له‌وانی سۆران و مێرگه‌سۆر به‌شدارییان تێدا كردووه، كه له سه‌یرانگه‌ی ئێنێی قه‌زای چۆمانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه تا ده‌گاته رووباری خه‌لان بیاوی ناحیه‌ی خه‌لیفان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، كه به درێژای 60 بۆ 70 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، نه‌توانراوه ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتییه بدۆزنه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م