"گەورەترین ھەوڵی تیرۆریستی لە عێراق پووچەڵكرایەوە"

ھەواڵگری عێراق: 200 چەكداری داعش دەستگیر كراوە

K24 - ھەولێر

هەواڵگری عێراق ئاشكرای دەكات، گەورەترین هەوڵی تیرۆرستی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە پووچەڵ بكرێتەوە.

ئەبو عەلی بەسڕی سەرۆکی شانەی هەڵۆ و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و  بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەواڵگری پارێزگاکان، توانراوە گەورەترین هەوڵی تیرۆرستی لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیكەی عێراق پووچەڵ بکرێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بە دەستگیرکردنی 160 چەکداری داعش لە پارێزگای نەینەوا و 40 چەکداری دیکە لە بەغدا کرد.

هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بە مینی پاسێکدا لە نزیک بازگەیەکی دەروازەی کەربەلا، کەسێکی سڤیل کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

ھ.م