داوای ناردنه‌وه‌ی سوورییه‌كانی توركیا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا داوا ده‌كات به‌خێرایی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له باكووری سووریا درووست بكرێت و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی سووریی كه هاتوونه‌ته توركیا به چه‌ندین كاروان بنێردرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
به‌هچه‌لی له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی له ویلایه‌تی ئه‌ماسیا گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راستگۆ و پاك نییه له‌گه‌ڵ توركیا و هیچ هه‌ڵوێستێكی بۆ بونیادنانی برایه‌تی به‌رامبه‌ر توركیا نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی منبج نییه و سه‌ربازه‌كانیشی له باكووری سووریا نه‌كشانده‌وه، بۆیه ناكرێت له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا باوه‌ڕ به هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی واشنتن بكرێت".