منداڵێكی 7 مانگە بەھۆی تەزووی كارەبا لە سنووری ھەڵەبجە گیانی لەدەستدا

پۆلیس: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە

K24 - ھەڵەبجە

لە ناحیەی سیروان-ی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە منداڵێكی تەمەن 7 مانگ بەھۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە ناحیەی سیروان منداڵیکی تەمەن 7 مانگ بەناوی (د .ب .ح) بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان بۆ رووداوەكە رێکخراوە".

ھ.م