"نێیمار له یاریكردن بۆ پاریس سانجێرمان سڕكراوه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه نێیمار پیش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی فره‌نسا به‌شداریی هیچ یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ناكات.
رۆژنامه‌ی (لكیپ)ـی فره‌نسا ئاشكرای كردووه نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی بۆ یاری داهاتووی پاریس سانجێرمان له دژی (ئێف سی سیدنی ئوسترالی) له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، ته‌نانه‌ت نێیمار به‌شداریی له یاری جامی سووپه‌ری فره‌نساش به‌رامبه‌ر یانه‌ی رین ناكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری چینزنی چینی به‌ڕێوه بچێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌هۆی دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری و هونه‌ری یانه‌كه سزا دراوه كه نابێت تا ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ به‌شداریی له هیچ یارییه‌ك بكات.
رۆژنامه‌ی لكیپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار دا سیلڤا تا دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان چاوی له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشووی.
نێیمار له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له خولی فره‌نسا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌كات.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.