سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیرانی باكووری كوردستان لێدوانه‌كه‌ی كالكان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 - دیاربه‌كر:
سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی باکووری کوردستان، لێدوانێکی دۆران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە لە دژی هەرێمی کوردستان رەتدەکەنەوە.
سەرتاج بوجاك، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور دەڵێت: دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، دەستکەوتی هەموو کوردانی جیهانە و گوتەکانی کاڵکانیش رەتدەکاتەوە و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: کەسێکی وەك دۆران کاڵکانی به‌ڕه‌گه‌ز تورك ناتوانێت نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکات.
هاوکات ئیبراهیم گوچلو، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیش دەڵێت: چەندین کوڕ و کچی کورد لەناو پەکەکەدا خەبات بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانی کورد دەکەن، کەسێکی وەك دۆران کاڵکانی بە رەگەز تورکیش، ناتوانێت نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکات.
H.B