ڤیدیۆیی كوژرانی ئەفسەرێك لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی بڵاو دەكرێتەوە

لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكھێنراوە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

ھێزەكانی پۆلیسی عێراق لە بازگەی داقوق، ئەفسەرێكیان كوشت و ڤیدیۆیی چركەساتی كوشتنەكەشی بڵاودەكرێتەوە.

ڤیدیۆكە لەلایەن سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ كوردستان24 نێردراوە و ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد: "چوار رۆژ لەمەوبەر ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی ئەفسەرێكی ھێزەكانی ناوخۆیان بەناوی محەمەد قاسم لە بازگەی داقوق كوشتووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و بۆ بەدواداچوون لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق سەردانی شوێنی رووداوەكەیان كردووە".

سەرچاوەكە روونیكردەوە: "ئەو ئەفسەرەی ھێزەكانی ناوخۆ بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوژرانی 7 ئەندامی خێزانێك لەلایەن پۆلیس، چووەتە بازگەی داقوق، بەڵام لەوێ پۆلیسەكان دەمەقاڵەی لەگەڵ دەكەن و تەقەی لێدەكەن و كوشتوویانە".

روونیكردەوە: "ئەو ئەفسەرەی كوژراوە خەڵكی داقوقە و رۆژی پێنجشەمە 24/7/2019 لە بازگەی داقوق لەلایەن چەند پۆلیسێك تەقەی لێكرا و كوژرا".

ھ.م