یەكەم پڕۆژەی ئاوی قورس لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

ئاوی زێرابەكان دەخرێتە خزمەت كشتوكاڵ و سەوزایی
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

پڕۆژه‌ی ئاوی قورس له‌ شاری دهۆك، كه‌ بۆ یەكەم جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمی كوردستان و عێراق جێبه‌جێ دەكرێت، كارەكانی لە قۆناخی كۆتایی دایە و لە ماوەیەكی نزیكدا سوود لەم پڕۆژەیە وەردەگیرێت، ئه‌ویش لە رێگەی دووبارە بەرھەمھێنانەوەی ئاوی زێرابەكان و بەكارھێنانی بۆ كشتوكاڵ و ئاودانی درەخت و سەوزایی.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئامانج لە ئەنجامدانی پڕۆژەكە ئەوەیە، ئاوی زێرابەكان پاك بكرێتەوە و دووبارە سوودی لێ وەربگیرێتەوە، كە ھەم زیانی بۆ ژینگە نابێت، ھەمیش دەبێتە سامانێكی دیكە".

گوتیشی: "پڕۆژەكە لەسەر رووبەری 20 دۆنم و بە گوژمه‌ی 500 ھەزار دۆلار لەلایەن رێكخراوێكی ئەڵمانی جێبەجێ دەكرێت، بە سیستمێك دروست دەكرێت، كەمترین كارەبا خەرج بكات، دەتوانم بڵێم یەكەم جارە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان و عێراق پڕۆژەیەكی لەم شێوەیە جێبه‌جێ بكرێت".

ئەندازیار دیار سادق، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە دەڵێ: "تا ئێستا پڕۆژەكە بەپێی ئەو نەخشەیە جێبەجێ كراوە كە دیار كراوە، نزیكەی 25%ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو كراون و ئومێد دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە تەواو بكرێت".

ھ.م