پارێزگاری موسهننا: دهیان گۆڕی به كۆمهڵی دیكهی كوردانی ئهنفالكراو له بیابانهكانی سهماوه ماون
K24- موسهننا:
پارێزگاری موسەننا ئاشكرای دەكات كە چەندین گۆڕی دیكەی بە كۆمەڵ لە بیابانەكانی سەماوە ھەن و داواش لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات بەردەوامبن لەسەر كاری پێكەوەیی و بوونی ھەماھەنگی بۆ ئەوەی بتوانن تەواوی گۆڕە بە كۆمەڵەكان ھەڵبدەنەوە.
له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ كوردستان 24، ئهحمهد مهنفی، پارێزگاری موسهنا گوتی: "پەیامی من بۆ برایانم لە ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردمان ئهوهیه، خوای گەورە ناحۆشییەکانتانی بە پاداشت نووسیبێت، مانەوە بۆ ئێوە بێت، پێویستە لەسەر ئێوە و ئێمە کە ئەو خوێنەی رژاوە لە بیری نەکەین، ئەو خوێنە پیرۆزە، ھەرکاتێك ئەو خوێنە و ناوی ئەنفالمان بیر دێتەوە، پێویستە ھاوسۆزبین بۆ ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە".
مهنفی گوتیشی: "پەیامی دووەمیشم ئەوەیە، تەنیا یەك گۆڕی بە کۆمەڵ لێرە نییە، بەڵکو دەیان گۆڕی دیکەی بە کۆمەڵ لە دەشتاییەکانی سەماوە ھەن، کە برایانی کوردمانی تێدایە، داواش لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم یارمەتیدەرمان بن بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، چونکە ئەم کارە پێویستی بە کاری پێکەوەیی ھەیە و بە تەنیا ناکرێت، دەمانەوێت پێکەوە کۆببینەوە بۆ یەك ئامانج، ئەویش ھەڵدانەوەی گۆڕەکان و خزمەتکردنی کەسوکارەکانیانە".
H.B