خشته‌ی یارییه‌كانی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا دیاریكرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كاتی یارییه‌كانی جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره سووپه‌ری ئیسپانیا به به‌شداریی 4 یانه به‌ڕێوه بچێت.
جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجاره به سیسته‌مێكی نوێ له نێوان 4 یانه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، تێیدا بارسێلۆنای پاڵه‌وانی لالیگا و ڤالێنسیا هه‌ڵگری نازناوی جامی شا، هاوشانی یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید كه له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگای وه‌رزی رابردوویان به‌ده‌ستهێنا به‌شداریی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی خشته‌ی یارییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یاری ئاگرین و كلاسیكۆی زه‌وی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبدات.
یارییه‌كانی قۆناخی سه‌ره‌تا له رۆژانی 8 و 9ـی ده‌ستپێكی یه‌كه‌م مانگی 2020 ده‌كرێن، یارییه‌كانی كۆتاییش له رۆژی 12/1/2020 به‌ڕێوه ده‌چێت.
.jpg)