پرۆژه‌ی بچووك بۆ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی داعش ده‌كرێته‌وه‌

ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی دووەمدا بەردەوام دەبێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی یەكێتی ئەوروپا ھاوكاری پێشمەرگە بریندارەكانی سەنگەر دەكات بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پرۆژەی خۆیان و لەم رێگایەوە داھاتی خۆیان و بنەماڵەیان دابین بكەن.

پێشمەرگەیەك له‌ باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئەم پرۆژەیە وای كرد، من جارێكی دیكه‌ سەرەڕای برینداری بگەڕێمەوە ناو كۆمەڵگه‌ و دەست بە كار بكەم.

بەڕێوبەری ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەكانیش كە تایبەتە بەم پرۆژەیە ئاماژەی به‌وه‌ كرد، ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی دووەمدا بەردەوام دەبێت و جیا لەو پێشمەرگانەی كە بەشداری شەڕی داعشیان كردووە، ھاووڵاتیان و ئاوارەكانیش دەتوانن سودمەند بن.