پێشمه‌رگه‌ یادی یه‌كه‌م پێكدادانی له‌گه‌ڵ داعش له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه‌

یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش
kurdistan24.net

K24 – دهۆك:

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە 2ی ئاب/ ئۆگستی 2014 یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە سەربازگەی کەسکێ لە پارێزگای نەینەوا روویدا.

فەرماندەکانی پێشمەرگە کە ئەو کات بەشداری شەڕیان کردووە، دەڵێن داعش دەیویست هەموو خاکی کوردستان داگیر بکات و شتێک بە ناوی پێشمەرگە نەهێڵێت، بەڵام لە کۆتاییدا داعش لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جەمال ئیمنیکی، سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، سەرەڕای پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکییان لە نێواندا نییە.

سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: دوای ١٦ ئۆکتۆبەر، هێزەکانی عێراق نەیانتوانیوە، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەی دەستییان بەسەردا گرتووە بپارێزن و رۆژانە داعش هێرش و تەقینەوە ئەنجام دەدات.