كچه شه‌هیدێك له پۆلی 6ى ئاماده‌یی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كه‌ركووكه
K24 - كه‌ركووك:
کچە کوردێك لە شاری کەرکووك، لە قۆناغی شەشی ئامادەیی یەکەمی سەر ئاستی کەرکووك و ھەر سێ به‌شی خوێندنی کوردی، عەرەبی و تورکمانییە .
ئه‌دیان نازم، له به‌شی زینده‌یی، كه هاوشێوه‌ی زانستییه، كۆنمره‌ی 99.14ی به‌ده‌ستهێناوه.
باس له هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمره‌یه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمهێناوه، چاوه‌ڕوانكراو بووه چونكه له سه‌ره‌تاوه ئامانجه‌كه‌ی خۆمم د‌یاریكردبوو".
له باره‌ی شێوازی خوێندنه‌كه‌شی، باس له‌وه ده‌كات, له 24 كاتژمێر كه‌متر له 7 كاتژمێر خه‌وتووه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی ته‌نها له كاتی پێویست، ئه‌ویش بۆ مه‌به‌ستی زانستی و خوێندنه‌كه‌ی به‌كاریهێناوه.
ئه‌دیان، سوپاسی تایبەتی دایکیشی دەکات کە جێگەی باوکیشی بۆ گرتۆتەوە, به‌و پێیه‌ی باوكی شه‌هید بووه، چاویشی له‌وه‌یه، له‌مه‌دوا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامێزی باوكایه‌تی بۆ بكاته‌وه.
ئه‌و كچه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ ئامانجه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر، بۆ كۆتاجار سه‌ردانی پۆله‌كه‌ی خۆی ده‌كات، هاوشانی دایكی، سوپاسگوزاری مامۆستاكانیه‌تی، كه هاوكاری بوونه.
نه‌رمین عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌دیان بووه، كه دواناوه‌ندی چوارچرای كچانه، باس له زیره‌كی و لێهاتووی ئه‌و كچه ده‌كات و پێیوایه نمره‌كه‌ی ئه‌دیان، چاوه‌ڕوانكراوه.
ئ. م