فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی: داعش كۆتایی نه‌هاتووه و زۆر زیاتر و به‌هێزتر بووه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له رابردوو زۆر زیاتر بووه و له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا داعش جموجۆڵی هه‌یه.
عه‌زیز وه‌یسی بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسییه‌كانیشی له جاران زۆر زیاتر و به‌هێزتر بووه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی روونیشی كرده‌وه له هه‌ندێ شوێنی پارێزگای نه‌ینه‌وا به شه‌و داعش ده‌سه‌ڵاتداره و نموونه‌شی به به‌شی راستی مووسڵ هێنایه‌وه.
عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌و قۆناغه‌دا داعش نایه‌وێت به ئاشكرا خۆی دیاربخات و خۆی ناكاته ئامانج، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه، مه‌ترسی و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه‌كه له جاران زیاتر بووه.
ئ. م