پەرلەمان دەنگ بە دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەدات

لە كۆبوونەوەی رابردوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەش دەنگ لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی رۆژی س3ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەدات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 1/8/2019 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کرد.

رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران و بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەری رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.

ھ.م