"كۆتینهۆ له بارسێلۆنا دهڕوات"
به گوێرهی سهرچاوهكانی راگهیاندنی بریتانیا، یانهی ئارسێناڵ دەیەوێت فیلیپ کۆتینهۆ بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسێناڵ دەیەوێت فیلیپ کۆتینهۆ بە خواستن لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ریزەکانی و بارسێلۆناش بەم بیرۆکەیە رازییە و ئامادەیە بە خواستن یاریزانە بڕازیلییەکەی بەڕێبکات.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانیش رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە رائول سانهیلی، بەڕیوەبەری وەرزشی ئێستای ئارسێناڵ کە پێشتر بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بوو، گەشتی ئیسپانیا دەکات بۆ ئەوەی ئەم گرێبەستە یەکلا بکاتەوە.
کەناڵی بی ئین سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، رۆژی یەکشەممە بەرپرسانی ئارسێناڵ لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا دەست بە گفتوگۆكردن دەکەن بۆ ئەوەی کۆتینهۆ بگەڕێننەوە پرێمەرلیگ، کە ئەو یاریزانە بڕازیلییە سەرەتای ساڵی رابردوو بەرامبەر ١٤٢ ملیۆن پاوەند لە لیڤەرپوولەوە گواسترایەوە بارسێلۆنا.