توركیا به‌رپرسی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌وڕوپا ده‌ستگیر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی چالاكییه‌كانی پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"یان له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی "میت" و هێزه ئه‌منییه‌كان، له شاری بۆرسای ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستویه‌تیه‌وه، "(م.س) كه چالاكێكی په‌كه‌كه بوو له نه‌رویج، هاوكات به‌رپرسی چالاكییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بوو له ئه‌وڕوپا، به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی توركیای كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "دوای گه‌یشتنی زانیاریی له‌سه‌ر هاتنی ناوبراو بۆ ناو توركیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره جێهێشتنی ئه‌و وڵاته، هێزه‌كانی میت و ئاسایشی توركیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنیێكی گه‌ڕان به دوای (م.س)ـدا كردووه و له 27ی مانگی رابردوو توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن و له 31ی هه‌مان مانگ ره‌وانه‌ی دادگای بكه‌ن".
دواتریش دادگای توركیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له پارتیی كرێكارانی كوردستان، سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌پاندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له میدیاكان ئاماژه به ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی بكرێت.
H.B