مانچێسته‌ر یونایتد و ماندزۆكیچ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماندزۆكیچ رێككه‌وتن
مانچیسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماریۆ ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری كرواتی گه‌یشته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیكردنی ماندزۆكیچی كرواتی و هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی بۆ ریزه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م یاریزانه‌ی كرواتیا بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز به‌مووچه‌ی ساڵانه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به شه‌یتانه سوره‌كان ده‌كات.
به‌هه‌بوونی چه‌ند هێرشبه‌رێكی وه‌ك كریستیانۆ، هیگواین، دیبالا و دۆگلاس كۆستا له یانه‌كه‌ی و نرخی زۆری مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، خانمه پیره‌كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م هێرشبه‌ره كرواتییه بوو.
ماندزوكیچ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به‌یوڤینتۆسه‌وه كرد‌و ته‌نیا چه‌ند مانگێگ له‌به‌رسه‌رچوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه مابوو.
به‌قسه‌ی میدیا به‌ریتانییه‌كان بێت له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندیكردنی ماندزوكیچ به مانچێسته‌ریونایتد راده‌گه‌یندرێت.