لە گوندێكی سێرت ساڵانە 500 تەن مازی كۆ دەكرێتەوە
K24 – دیاربهكر:
لە باكووری كوردستان وەرزی مازی چنین دەستی پێ كردووە، خەڵكی روو له دارستانەكان دەكهن و مازی دەچنن، لە گوندێكی سەر بە سێرت، ساڵانە 500 تەن مازی كۆ دەكرێتەوە و دەفرۆشرێت.
مازی بە ھۆی سوودە تەندروستییەكەی، لە دروستكردنی چهندین جۆری دهرمان بەكار دێت و له بازاڕیشدا خواستێكی زۆری لە سەرە.