شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌گه‌ر هیچ ڕووداوێكی گه‌وره‌ نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌ستین

بۆ دیاركردنی پێویستی بە رەزامەندییە

K24 - سلێمانی    

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "تا ئێستا ھیچ رۆژێك بۆ بەستنی كۆنگرە دیار نەكراوە، گفتوگۆ كراوە و خەڵك راوبۆچوونی خۆیان داوە، بەڵام دیاركردنی رۆژی كۆنگرە لەلایەن مەكتەبی سیاسی و بە رەزامەندی ئەنجومەنی سەركردایەتیی دەبێت".

گوتیشی: "چەند مانگێكە مەكتەبی سیاسی بڕیاری داوە كۆنگرە بكرێت، لە دوایین كۆبوونەوەشدا بڕیار درا دەبێ تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت، تەنھا لە كاتێك دوا دەخرێت، ئەگەر رووداوێكی زۆر گەورە لە ناوچەكە روو بدات".

جەعفەر شێخ مستەفا، باسی لەوەش كرد: "دەمێكە لیژنەیەك بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە پێك ھاتووە، بەڵام رەنگە بە ھۆی گۆڕانكاریی و رووداوەكان، كارەكانیان دوا كەوتبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوو رۆژی رابردوودا، بەشێك لە میدیای یەكێتی بڵاویان كردووتەوە، كە لە دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لەگەڵ مەڵبەندەكان، 21/11/2019 بۆ بەستنی كۆنگرە پێشنیاز كراوە و سەرجەم مەڵبەندەكان رەزامەندیان لەسەر ئەو پێشنیازە داوە.

ھ.م