قه‌یسه‌ری و بازاره‌ دێرینه‌كانی حه‌له‌ب نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

یەكێك لە كۆنترین شارستانییەتەكانی جیھان لە خۆ دەگرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

حەلەب یەكێك لە كۆنترین شارستانییەتەكانی جیھان لە خۆ دەگرێت، بەڵام بەھۆی شەڕی سووریا بازارە كۆنەكانی شارەكە زیانێكی گەورەیان بەركەوتووە.

ئێستا ھەوڵی نۆژەنكردنەوەی قه‌یسه‌ری و بازاری دێری شاره‌كه‌ لە ئارادایه‌ و پلان ھەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، تەواوی بازارە كۆنەكانی حەلەب نۆژەن بكرێنەوە.

به‌ هۆی شه‌ڕی سووریاوه‌، كه‌ له‌ مانگی ئازاری 2011ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ ژێرخانی ئابووری سووریا داڕماوه‌ و حه‌له‌ب كه‌ ناوه‌ندێكی گرنگی پیشه‌سازی و بازرگانی سووریا و پایته‌ختی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ بوو، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌شێكی زۆری شاره‌كه‌ داڕماوه‌.