سیمیۆنی: ریال مه‌درید هه‌ر له خۆیه‌وه یاریزان ده‌گوازێته‌وه و هیچ پلانێكی نییه
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گاڵته به ریال مه‌درید ده‌كات و پێیوایه پلانێكی ڕوونییان نییه و به كه‌یفی خۆیان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جۆره‌ها یاریزان ده‌كه‌ن.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا له زنجیره‌یه‌ك لێدوان كه له پێگه‌ی ماركا بڵاوبۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ریال مه‌درید تێناگات به نیازی چییه، ده‌شڵێت: هیچ شێوازێكی یاریكردن و پلانێكی نییه.
سیمیۆنی گوتیشی: ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پلانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هاوشێوه‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس و ئا‌یاكس، به‌ڵام ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا هیچ پلانێكی روونی نییه.
سیمیۆنی گوتیشی: ئا‌یاكس خاوه‌ن قوتابخانه‌یه، یوڤێنتۆس و بارسێلۆناش و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ریال مه‌درید له‌مڕووه‌وه هیچی نییه، ته‌نیا به گرێبه‌ست و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك خۆی نماییش ده‌كات.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: هه‌ندێك تیپ هه‌یه له دایك ده‌بن، وه‌ك مانچێسته‌ر سیتی سه‌رده‌می گواردیۆلا كه پێشتر هیچ مێژووییه‌كی نه‌بوو، ئێستا ئه‌وه كه‌سایه‌تی خۆی ده‌سله‌مێنێت و رێگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له نێو جیهانی تۆپی پێ ده‌دۆزێته‌وه.