لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌شدارییان له یادی 5 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییه‌كاندا نه‌كرد
K24- هه‌ولێر:
لە رێوڕه‌سمی یادی پێنج ساڵەی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان، كە لە شاری دھۆك بەرێوەچوو، حزبە ئیسلامییەكان بەشدارییان نەكرد، ئه‌و حزبانه‌ش هۆكاری به‌شدارینه‌كردنیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بانگهێشت نه‌كراون.
موسلیم عه‌بدوڵڵا، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: بۆیە به‌شدارییان له‌و رێوره‌سمه‌دا نه‌كرد، چونكە لەلایەن رێكخەرانی یادەكەوە داوەت نەكرابوون.
بەھەمان شێوە بزووتنەوەی ئیسلامیش كه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی نه‌كرد، عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی ئه‌و حزبه رەتیدەكاتەوە ئەوان گرفتییان لەگەڵ مەڕاسیمەكەدا ھەبێت و و دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆیه له‌و یاده ئاماده نه‌بوون، چونكه بانگهێشت نه‌كرابوون.
حزبە ئیسلامییەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان كە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی پێكهاتوون، لە دانیشتنی 3ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداربوون و دەنگیان بەو یاسایه دا، كە تایبەت بوو بە ناساندنی 3 ی مانگ وەك رۆژی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئێزدییەكان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی داوایانكرد، وشەی ( بەناو ) بۆ پێش دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆریستی داعش زیادبكرێت، بەڵام پێشنیازەكەیان دەنگی پێویستی نەھێنا.
H.B