سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاریی له عێراق دهستگیركرا
K24 - ههولێر:
سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاری لە عێراق و 25 ئەندامی باندەکەی، کە سەربە حەشدی شەعبی بوون دەستگیرکران.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی حەشدی شەعبیدا هاتووە، سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاری لە عێراق، بەناوی حاجی حەمزە شەمەری و 25 ئەندامی باندەکەی، کە سەربە حەشدی شەعبی بوون دەستگیرکران.
شەمەری سەرۆکی گەورەترین گروپی مافیایی بوو، کە کارییان کوشتن، هەڵکوتانەسەر ماڵ و دووکانی هاوڵاتیان، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، کڕین و فرۆشتن بە ئافرەتان و خاوەنی چەندین قومارخانه و شوێنی لەشفرۆشی بووە.
پێشتریش شهمهری چهندین جار ئاماژهی بهوهكردووه كه پاڵپشتیی حهشدی شهعبی دهكات و لهلایهن ئهو هێزانهوه سوپاسنامهی ئاراسته كراوه.