مشتومڕی ده‌ركه‌وتنی شۆخه كه‌مانچه‌ژه‌نه لوبنانییه‌كه نه‌بڕاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆیل سه‌عاده، ئه‌و شۆخه لوبنانییه كه‌مانچه‌ژه‌نه‌یه، كه له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا، له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ربه‌لا، به كه‌مانه‌كه‌ی مارشی نیشتمانی عێراقی ژه‌نی، باس له بارودۆخی خۆی ده‌كات له دوای به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگه‌كه، كه مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه له عێراق.
جۆیل باس له‌وه ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه، كه‌ربه‌لا رێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه نابێت ژن به‌بێ له‌چك و عه‌باوه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و به به‌شدارییه‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای خۆیدا راكێشا، كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س له یاریگاكه ئاماده‌بوون.
جۆیل ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تای چوونم بۆ ناو یاریگا هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌بوو، تا ته‌واوی میوزیكه‌كه‌م ژه‌نی زۆر دڵخۆش بووم، كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو، سه‌رنجڕاكێش بوو بۆم، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ستم به هیچ نه‌كرد".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای ته‌واوی بوونی له ژه‌نینه‌كه، هیچ كه‌س تێبینی نه‌بووه یان ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه كه نابێت به‌و جۆره ده‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌رچی جله‌كانی جۆیل، به به‌راورد به‌و جلانه‌ی له نمایشه‌كانی ژه‌نینی خۆی ده‌یانپۆشێت، جیاوازتر و داپۆشراو تر بوو.
جۆیل ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زووتر بمزانیبا، بێگومان به له‌چك و عه‌باوه به‌شداریم ده‌كرد، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌و جۆره‌یان پێنه‌گوتووم، هیچ دوودڵیش نه‌بووم له به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كه".
ئه‌و شۆخه لوبنانیه باس له دواساته‌كانی خۆی ده‌كات له شاره‌كه و ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه هۆتێل زانیم به‌شدارییه‌كه‌م مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆیه رۆژی دواتر چوومه بازاڕ، له‌چك و عه‌بام كڕی و راسته‌وخۆ چوومه فڕۆكه‌خانه و گه‌ڕامه‌وه".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه هیچ مه‌به‌ستی برینداركردنی هه‌ستی كه‌س نه‌بووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ ئایین و ئایینزایه‌كدا نییه و ده‌ڵێت: "تاكه مه‌به‌ستم بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و دڵخۆشییه له‌ناو خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه".
ئه‌و شۆخه لوبنانیه، له ته‌مه‌نی 8 ساڵییه‌وه سه‌رقاڵی كه‌مانچه ژه‌نینه و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بووه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌ی درێژه‌ی به مه‌شقه‌كان داوه، تا ئه‌و كاته‌ی له زانكۆیه‌كی دیار وه‌رگیراوه و ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌واو كردووه.
له هه‌ردوو بواره‌كه به‌رده‌وام بووه و وه‌كو ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندییه‌كانیش كاری كردووه، به‌ڵام دواتر زانیویه‌تی ده‌بێت یه‌كێك له بواره‌كان هه‌ڵبژێرێت و ئینجا بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندازیاری بێت و سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری بێت.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، رێسای تایبه‌ت به پارێزگاكه‌ی په‌سه‌ند كردووه، كه نابێت ژنان و كچان به‌بێ له‌چك و عه‌باوه بچنه پارێزگاكه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی مه‌زار و پێگه‌ی پیاوانی ئایینی شیعه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و رێسایه یه‌ك ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: العربیة
ئ. م