رێگری له گهڕانهوهی خهڵك بۆ شنگال دهكرێت
K24 – شنگال:
لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەرهوه دۆخی شنگال نالەبارە. دوو ئیدارە کە یهكێكیان شەرعییە و یەکێكی تر بە پشتیوانی چەند هێزێکی دەرەکی بەسەر شنگالدا سەپێندراوە و هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ دەڤەرەکە پێشکەش نەکراوە.
بەو رەوشەی کە شنگال تێیدایه ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە و زۆر نیگەرانن لە هەبوونی دوو ئیدارەیی و داوا دەکەن هەرچی زووە دۆخەکە چارەسەر بكرێت.