تره‌مپ: سیۆل ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌بێت پاره بدات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پاراستنی سنووره‌كه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور خه‌رجی زیاتر بدات.
تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، گفتوگۆكانی تایبه‌ت به زیاتركردنی خه‌رجییه‌كان، له كۆریای باشووره‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش له بری پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "گفتوگۆكان ده‌ستیانپێكردووه، كۆریای باشوور زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هه‌ستده‌كات پێویسته به‌شداری له به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات كه له‌ناوچه‌كه‌ن".
كۆریای باكوور، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا چواره‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجامدا، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئاساییه، زۆربه‌ی ئه‌و مووشه‌كه بالیستییانه كورتمه‌ودان".
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندووه، تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، "ره‌نگه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن، به‌ڵام پێشێلكردنی دۆستایه‌تیمان نییه".
...Talks have begun to further increase payments to the United States. South Korea is a very wealthy nation that now feels an obligation to contribute to the military defense provided by the United States of America. The relationship between the two countries is a very good one!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) August 7, 2019
ئ. م