ئه‌مڕۆ وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ وه‌رزی 2019 بۆ 2020ـی پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێڕ 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێڕ لیڤه‌رپوول له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له ئانفێلد میوانداریی نۆرویچ سیتی ده‌كات، كه ئه‌م یانه‌یه دوای پێنج ساڵ گه‌رایه‌وه پرێمه‌رلیگ.
لیڤه‌رپوول چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی پرێمه‌رلیگ نازناوی قه‌ڵغانی خێراخوازی له‌سه‌رده‌ستی مانچێسته‌رسیتی له‌ده‌ستدا، ده‌یه‌وێت به‌بردنه‌وه ده‌ست به وه‌رزی نوێ بكات و هه‌رزوو زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه ركابه‌ره‌كانی لێبدات.
وه‌رزی رابردوو لیڤه‌رپوول یه‌كێك له‌به‌هێزترین یانه‌كانی ئینگلاند و ئه‌وروپاش بوو، كاتێك به‌جیاوازی خاڵێك له دوای مانچێسته‌رسیتی نازناوی له‌ده‌ستداو نازناوی چامپیۆنزلیگیشیان برده‌وه، بۆیه له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه رێدز هیچ یاریزانێكی نه‌گواسته‌وه ته‌نیا سیمۆن میویلهی گۆڵپارێزی ئانده‌رله‌خت نه‌بێ كه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئالیسۆن به‌یكه‌ر پێویستی پێیبوو. هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو یۆرگن كلۆپ پشت به تواناكانی محه‌مه‌د سه‌لاح و سادیۆ مانێ و فێرمینۆ له هێلی پێشه‌وه ده‌به‌ستێت.
لیڤه‌رپوول له‌مێژووی خۆیدا 18 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، به‌لام له‌وه‌ی ساڵی 1990ـه‌وه بیست و نۆ ساڵه تامی نازناوه‌كه‌ی نه‌كردووه، دوای گۆرانی ناو شێوازی خوله‌كه لیڤه‌رپوول هیچ نازناوێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، هانده‌رانی رێدز چاویان له‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه تینویه‌تیان بشكێنی و هاوشێوه‌ی چامپیۆنزلیگ ببنه پاڵه‌وان.
نۆرێنچ سیتی دوای پێنج ساڵ دابران له پرێمه‌رلیگ و دابه‌زینی بۆ پرێمه‌رشیپ، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو توانی بگه‌رێته‌وه پرێمه‌رلیگ و ئه‌مسال ركابه‌ری له‌گه‌ل یانه زلهێزه‌كانی ئه‌م خوله ده‌كات.
نۆریچ له‌ژێر سه‌رپه‌شتی دانیێل ڤاریكی ئه‌ڵمانی سه‌ره‌ڕای قورسی یارییه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌هیزه‌وه ده‌ست به وه‌رزی نوێ بكه‌ن و ناوی خۆیان له لیسی یانه پاڵێوراوه‌كان بۆ دابه‌زین ده‌ربێنن، له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان نۆریچ هه‌ریه‌كه له براهیم ئامادوی به‌شێوه‌ی خواستن له سێڤیا گواسته‌وه، سام برایمی به‌رگریكاریش به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی له وێست هام یونایتد گواسته‌وه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی مانه‌وه له‌خوله‌كه بكات.