مارسێلۆ ده‌چێته یانه‌ی یوڤێنتۆس؟

مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز بیری له رۆیشتنی بۆ یوڤێنتۆس نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: به‌رده‌وام هه‌وڵی من بۆ مانه‌وه‌م بووه له ریال مه‌درید.
مارسێلۆی به‌رگریكاری باڵی چه‌پی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت له دوای رۆیشتنی كریستیانۆش بۆ یوڤێنتۆس من بیری له رۆیشتن له ریال مه‌درید و په‌یوه‌ندیكردنی به یوڤی نه‌كردۆته‌وه.
مارسێلۆ ده‌ڵێت: راسته چه‌ند یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردم و له میدیاكانیشه‌وه هه‌واڵ و پرۆپاگه‌نده‌ی زۆر باس ده‌كرا، به‌ڵام هه‌رگیز بیرم له یوڤێنتۆس نه‌كردۆته‌وه، چونكه من ریال مه‌دریدم خۆشده‌وێت و ماڵی منه و باشترین یانه‌ی جیهانه.
مارسێلۆ ده‌شڵێت: كاتێك تۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه هه‌موو نازناوه‌كان ببه‌یته‌وه، كام یانه له ئه‌ورووپا له چه‌ند ساڵی رابردوو هێنده‌ی ریال مه‌درید ریكۆردی تۆمار كردووه و له كێبڕكێ قورسه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
مارسێلۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 له یانه‌ی فلۆرمێنزی به‌رازیلییه‌وه به 6 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت، مارسێلۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 486 یاری كردووه، 36 گۆڵ و 90 ئاسیستی تۆمار كردووه.