له رۆژانی جه‌ژن ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانی هه‌رێم روو له وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن
K24- باشماخ:
بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان هاووڵاتیان بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، هەڵگرتنی ڤیزاش لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان كردووه و رێژه‌ی گه‌شتیارانی له نێوان هه‌ردوولا زیاتر کردووە.
وه‌ك گه‌شتیارانی هه‌ردوولاش ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له پشووی جه‌ژن كاتێكی خۆش له وڵاتی دراوسێ به‌سه‌ر ببه‌ن، هه‌م سه‌ردانی كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌میش شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەرێمی کووردستان و وڵاتی ئێران وایکردووە ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکەن، هاووڵاتیان زیاتر ڕۆژە پشوەکان هەڵدەبژێرن، بۆبەسەربردنی کاتەکانیان، هاتنی ڕۆژانی جەژنیش جموجووڵێ دەروازەکان زیاتر دەکات و هاوڵاتیەکی زیاتر گەشت دەکەن.
H.B