ئه‌و دوو منداڵه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ر بوو رزگاركران
K24 - هه‌ولێر:
دوو منداڵ، كه له‌لایه‌ن باوك و زڕدایكیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سووتاندنیان لێكرابوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر رزگار كران.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، شێخ زه‌یتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی نه‌وجه‌وانان رایگه‌یاندووه، كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو منداڵه‌كه رزگاركراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێشتر ئه‌و دوو منداڵه له خانه‌ی نه‌وجه‌وانان بوونه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوكیان هاوسه‌رگیری كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش متمانه‌یان پێكردووه و منداڵه‌كانی پێداوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك باوكه‌كه و زڕدایكه‌كه بوونه‌ته مۆته‌كه‌ی گیانی منداڵه‌كان، تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه ده‌ریان بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سووتاندنیان لێ بكه‌ن.
وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، دوو منداڵه‌كه له ماڵه‌وه ده‌ركراون و یه‌كێكیان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و سووتان به‌سه‌ر ده‌ستییه‌وه دیاره.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای پشكنینی پزیشكی و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، ئێستا هه‌ردوو منداڵه‌كه، كه كوڕن، له خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر پارێزراون و ته‌ندرووستیشیان جێگیره.
ئ. م