قهڵادزێ.. تهقه له ماڵی رۆژنامهنووسێك دهكرێت
K24 - ههولێر:
لەگوندی گردە سپیانی سنووری پشدەر دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی رۆژنامهنووسێك بهناوی فازڵ عومەر كرا، كه پەیامنێری کوردستان تی ڤییه.
پهیامنێری كوردستان 24 رایگهیاند، کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو کە لە ناحیهی هێرۆوە بەرەو قەڵادزێ ڕۆشتووە تەقەی لەماڵی فازڵ عومەر پەیامنێری کوردستان تی ڤی و براکانی کردووە.
فازڵ عومەر بە کوردستان 24ی راگەیاند تەقەکردنەکە بە دەستڕێژ بووە و نزیکەی 12 فیشەك بە خانوو و دوو ئۆتۆمبێلی دیكه بهردهم ماڵەکەیان کەوتووە و رووداوهكهش زیانی گیانی بهدواوه نهبووه.
ئاماژەی بەوەشکرد هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ کەسێك نییە نه لە ئێستا و ڕابردووش، تەنها ئەوە نەبێ خۆی و براکانی کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستانن، جگە لە چاکە و خزمەت خراپەیەکیان بۆ خەڵکی سنوورەکە نەبووە.
ئەو نەیشاردەوە کە گومانیان لە هیچ کەسێك نییە ئەو کارەی ئەنجام دابێ و ئاماژەی بەوەشکرد هێزه ئەمنییەکان ڵێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن و تائێستا هیچ کەسێك دەستگیر نەکراوە.
ئ. م