حاكم زاملی: له قومارخانه‌كانی عێراقدا پاره سپی ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حاكم زاملی رایگه‌یاند، پێویسته رێككاری یاسایی له باره‌ی قومارخانه‌كان بگیرێته به‌ر.
حاكم زاملی، گوتیشی: له‌و هۆڵانه‌ی یاری رۆڵێت ده‌كرێت، بڕێكی زۆری پاره سپی ده‌كرێته‌وه. ئه‌گه‌ر پاساوێك هه‌یه بۆ بوونی ئه‌و قومارخانانه ئه‌وا؛ پێویسته رێككاری پێویستیان له هه‌مبه‌ر بگیرێته به‌ر و رێگری له سپیكردنه‌وه‌ی پاره تێیاندا بگیرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێش رووخانی به‌عس، ئه‌و هۆڵانه‌ی رۆلێتیان تێدا ده‌كرا، بردنه‌وه و دۆڕاندن له‌سه‌ر فیشه بوو. براوه‌كان فیشه‌كانیان ده‌برده بانكی ناوه‌ندی و پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرت. ئه‌و پاره‌ی قوماری پێوه ده‌كرا، زۆر سنووردار بوو. به‌ڵام ئێستا به سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی ئاشكرای سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه.
حاكم زاملی باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا ژماره‌یه‌ك كه‌سی سه‌ر به میلیشیاكان، كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن، سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بن و هه‌ندێك گه‌نده‌ڵی ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان، پاره‌یه‌كی زۆریان له بازرگانیكردن به نه‌وت و مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌كه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت و به یارمه‌تی گه‌وره ئه‌فسه‌ران له‌و هۆڵانه‌ی یاری رۆلێت و قومارخانه‌كاندا ئه‌و پاره‌یه سپی ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌به‌ست له سپیكردنه‌وه‌ی یان شۆردنه‌وه‌ی پاره، گۆڕین و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به نایاسایی به‌ده‌ستهاتووه و له ژێر رووپۆشی یاسا و كاری بازرگانیدا مامه‌ڵه‌ی رووكارانه‌ی پێده‌كرێت.
سه‌رچاوه: بغدادالیوم
ئ.ر