زیندانییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌رازیل كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رازیل، ته‌رمی ئه‌و زیندانییه‌یان له‌ناو به‌ندیخانه‌دا دۆزییه‌وه، كه پێشتر خۆی وه‌كو كچه‌كه‌ی لێكردبوو تا بتوانێت له زیندان رابكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی به‌رازیل، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه، هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ راكردن له به‌ندیخانه شكستی هێنا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
زیندانییه‌كه ناوی كلاڤینۆ داسێلڤایه و یه‌كێك بوو له بازرگانه به‌ناوبانگه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌رازیل، پێشتریش گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكرابۆوه، كه ویستی له زیندان رابكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، قژ و رووخسارێكی ده‌ستكردی به‌كارهێنابوو و ته‌نانه‌ت جلی ژێره‌وه‌ی ژنانه‌شی له‌به‌ر كردبوو، له‌گه‌ڵ چاویلكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌كه‌ن رووخساره‌كه‌ی سلیكۆنه و راسته‌قینه نییه.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌رازیلیش، ئه‌و رووخساره هاوشێوه‌ی رووخساری كچه‌كه‌ی بووه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا بوو و جارێكی دیكه گه‌ڕێندرایه‌وه ناو قه‌فه‌زی زیندان.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سزای زیندانییه‌كه‌ی كلاڤنیۆ سه‌خت بووه و ده‌بووایه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ریدا ساغبوونه‌ته‌وه، له بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به ده‌یان ساڵ له زیندان بمێنێته‌وه.
ئ. م