تاكسییه‌ك كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هۆیه‌وه دایك و كوڕێك خنكان

K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
ئۆتۆمبێلێكی تاكسی، كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و له ئاكامدا دایك و كوڕێك خنكان و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ناو ده‌ریاچه‌كه هێنرایه ده‌ره‌وه.
رێژەن بورهان بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان، راگەیاند، ئەمڕۆ 11ی 8/2019، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە رێگای شەمێران، نزیك ناوچەی گەشتیاری (بان قۆین) تاکسییەك کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
رێژه‌ن بورهان راشگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه، بە خنکاوی ده‌رهێنراون، كه دایك و كوڕێك بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و دایك و كوڕه بۆ چاره‌سه‌ری سرووشتی و مه‌له‌وانی رۆژانه چوونه‌ته شوێنه‌كه، كه پزیشك چاره‌سه‌ری سرووشتی و وه‌رزشی مه‌له‌وانی بۆ دایكه‌كه نووسیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستاش تیمەکانی غەواس له ئه‌گه‌ری بوونی سه‌رنشینانی دیكه‌ی تاكسییه‌كه، له‌ناو ده‌ریاچه‌كه ده‌گه‌ڕێن.
وتیشی: "پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکەن لەنێو دەریاچەکەدا".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م