والی داعش له‌ ئیدلب كوژرا

ھەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە ئەندامانی داعشی تێدا بووە

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان دەستەی تەحریر شام و رێكخراوی داعش دوو سەركردەی داعش لە ئیدلب كوژراوون، كە یەكێكیان والی رێكخراوەكەیە لەو شارە.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، دەستەی تەحریر شام لە ناوچەكانی ژێر دەستی لە ئیدلب، دژی شانە نوستووەكانی داعش ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێزێكی ئەو گروپە لە دەورووبەری شاری سلقین لەسەر سنووری سووریا - توركیا لە رۆژئاوای ئیدلب، ھەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە ئەندامانی داعشی تێدا بووە، دوو سەركردەی داعش كوژراون كە یەكێكیان والی داعش بووە لە ئیدلب.