له سلێمانی به‌ڕێوبه‌ری شانۆی رۆمانی ره‌تیده‌كاته‌وه ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردبێت
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌ری شانۆی رۆمانی له سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌وان ئاڵای كوردستانیان له شانۆی رۆمانی و ته‌نانه‌ت له سه‌ر بانی شانۆكه‌ش هه‌ڵكردبێت.
دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه، كه ئاڵای كوردستان به هۆی هاتنی گۆرانیبێژێكی تورك بۆ سلێمانی له‌سه‌ر شانۆی رۆمانی هێنراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شانۆیه هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی رایگه‌یاندووه، "بە هەموو لایەکى رادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی رۆمانی بە هیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی رۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی رۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و هەرکەسێ ئیدیعای تری هەیە دەتوانێت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی راستیيەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە".