سه‌رۆكی هاكپار: ناوچه‌كه نائارامه و جه‌ژن مانای نه‌ماوه
K24 – دیاربه‌كر:
سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادی (هاكپار)، ره‌فیق قه‌ره‌قۆچ، رایگه‌یاند، له جه‌ژنیشدا سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ره‌وشی ناوچه‌كه نائارامه و جه‌ژن مانای نه‌ماوه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سه‌رۆكی هاكپار گوتیشی: له هه‌رێمی ئێمه‌دا رۆژ له دوای رۆژ بێكاری زیاتر ده‌بێت، هێرشكردن هه‌یه، ئارامی نییه، هه‌ربۆیه جه‌ژن له جه‌ژنی داماڵراوه و تامی نه‌ماوه.
گوتیشی: جه‌ژن له سه‌روبه‌ندی ئارامیدا دێته پیرۆز كردن، به‌ڵام ئارامی له باكووری كوردستان و ناوچه‌كه و كۆماری توركیا نه‌ماوه. سته‌م و ژێر ده‌ستكردن هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌بینین سه‌رۆكی كۆماری توركیا، له وتاری تایبه‌ت به جه‌ژندا هه‌ڕه‌شه ده‌كات، باسی هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشووری كوردستان ده‌كات. ئه‌و وتانه راست نین. جه‌ژن مانای ئاشتیی و برایه‌تییه. بۆ ئه‌وه‌یه گه‌لان به ئاشتی بژین و مافی یه‌كتر بپارێزن.