دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری 100 خێزانی هه‌ژار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاری و پێداویستی ماڵەوە بەسەر سه‌د خێزانی ھەژار دابەش دەكات، ھاوكارییەكە تەواوی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. قۆناغی دووەمی پرۆسەكەش لە وادەیەكی نزیكدا بەردەوام دەبێت، ھاوكارییەكان پێداویستییه‌كانی ناوماڵ له خۆ ده‌گرێت، ئەو ماڵانەشی كە ھیچیان نیە تەواوی پێداویستی ماڵەوەیان بۆ دابین دەكرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕێكی زۆری ئامێری كارەبایی و پێداویستی ماڵەوە و خواردنیان ئاماده كردووه، تا لەم جەژنە بە سەر ژمارەیەك ماڵە ھەژار دابەشیان بكەن.
پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كه، ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز، بەرپرسی تیمەكەوە یەك بە یەك ناونیشانی ئەو ماڵە ھەژارانە به تیمه‌كه‌ی ده‌دات كە دەسنیشانكراون و ژمارەیان لە تەواوی ھەرێمی كوردستان 100 ماڵە و 15 ماڵ لە ھەولێرن.
H.B