چاوشئۆغلۆ: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرت و رایگه‌یاند، واشنتن به‌رده‌وامه له پڕچه‌ككردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)، كه به‌لای توركیاوه رێكخراوێكی تیرۆریستین.
چاوشئۆغلۆ راشیگه‌یاند، پێویسته رێكخراوی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات بكرێنه ده‌ره‌وه.
له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوتا سیرالیۆنییه‌كه‌ی، له ئه‌نقه‌ره، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی به توركیا دابوو، كه ناوچه‌ی ئارام سنووری 32 كیلۆمه‌تر بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه رێكخراوی یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه و ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه.
دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌ك چۆن له منبج ئه‌مه‌ریكا كاتی كوشت و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو، له پرسی ناوچه‌ی ئارام‌دا هیچ كاتكوشتنێكی ئه‌مه‌ریكا قبوڵ ناكه‌ین.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر